فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هۆشداریی لێبوردنی نێودەوڵەتی: لانیکەم ١٤ خۆپیشاندەر مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە
پێنجشەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۱   |  09-02-2023

ڕۆژی سێشەمە ١٨ی ڕێبەندان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداریی داوە لانیکەم ١٤ کەس لەو ناڕازیانەی لە شارە جیاوازەکان دەستگیر و نادادپەروەرانە دادگایی کراون، بە شێوەی جدی مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە. 

لێبوردنی نێودەوڵەتی جەختی کردووەتەوە بەرپرسانی ئەمنییەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی لە ناڕازیان، لانیکەم ١٠ کەس لەوانیان “ئەشکەنجە” کردووە وبەرامبەریان رەفتاری نامرۆڤانە لەوانە “قامچی لێدان، تەزووی کارەبا، هەڕەشەی کوشتن، دەست ‌درێژی و جۆرەکانی تری توندوتیژی سێکسی”یان ئەنجام داوە . ناوی ئەو کەسانەی کە مەترسی جدی لەسێدارەدانیان لەسەرە بریتین: لە “عەرشیا تەکدەستان”، “جەواد رۆحی”، “ئیبراهیم نارویی”، “کامبیز خرووت”، “مەجید کازمی”، “مەنوچێهر مێهمان‌ نەواز”، “مەنسوور دێهمورده”، “مێهدی بەهمەن”، “محەمەد برووغونی”، “مێهدی محەمەدی ‌فەرد”، “محەمەد قەبادلو”، “ساڵح میرهاشمی”، “سەعید یەعقوبی” و “شعیب میربەلوچ ‌زێهی ڕیگی”.