دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی ئابدانان
پێنجشەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۱   |  09-02-2023
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئابدانان بە ناوەکانی هادی حەسەنوەند و پەیمان یاسەمی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم بە کۆمەڵ هێرشیان کردووەتەوە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و هادی حەسەنوەند دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد بووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی پەیمان یاسەمی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەر دەستدا نییە.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە، پژمان یاسەمی برای پەیمان مانگێک لەمەوبەر دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگیراوە.