فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی سێ برا لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە سەقز
هەینی ۲۱-۱۱-۱۴۰۱   |  10-02-2023

ڕاپۆرتەکان لەشاری سەقز ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە ١١ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی سێ برا بەناوەکانی “عەتا، ئەرسلان و نیزام بەرادەران” خەڵکی ئەمشارە تێدەپەڕێت، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخ و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم سێ برایە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۳۰ی ڕێبەندان، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.