فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پارس ئابادی مۆغان
هەینی ۲۱-۱۱-۱۴۰۱   |  10-02-2023

کۆمەڵێک لە پەمۆکارانی “پارس ئاباد”ی مۆغان ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی موتاڵباتەکانیان، لە بەرامبەر بینای فەرمانداری ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیکەی یەک هەزار ملیارد تمەن پەمۆ لە جووتیارانی ناوچەی مۆغان کڕدراوە و لەم بڕە پارەیە تەنیا بڕی ٢٠٠ ملیارد تمەن خراوەتە سەر حیسابە بانکییەکانیان. ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار مانگ، هەتا ئێستا باقی موتاڵباتی پەمۆکاران پەرداخت نەکراوە.