کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرلە نوێی ماڵبەتاڵان چووانی سەڕافی کریپتۆلەند
هەینی ۲۱-۱۱-۱۴۰۱   |  10-02-2023
ماڵبەتاڵان چووانی سەڕافی کریپتۆلەند، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندان، بۆ جارێکی دیکە لە بەرامبەر نووسینگەی جێگری یەکەمی دەسەڵاتی دادپەروەری لە تاران دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە وتنەوەی چەندین درووشم خوازیاری گەڕاندنەوەی سەرمایەکانیان بوون کە ماوەی دوو ساڵە دەستی بەسەردا گیراوە. جێگەی ئاماژەیە، ماڵبەتاڵان چووانی سەڕافی “کریپتۆلەند”، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی مانگی ڕێبەندانیش لە بەرامبەر بینای دادسەرای پێراگەیشتن بە سزا ئابوورییەکان لە شاری تاران، دەستیاندابووە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی.