فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی مۆڵداوی
شەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۱   |  11-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرۆک وەزیرانی مۆڵداوی بەهۆی بارودۆخی نالەباری ئابووری و کاریگەری شەڕی ڕووسیە و ئۆکڕاین لەسەر وڵاتەکەی، دەستی لەکار کێشایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆک کۆماری مۆڵداوی ڕۆژی هەینی ٢١ی رێبەندان، ڕایگەیاند: کە “ناتالیا گاڤێریلیتا” سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەستی لەکار کێشاوەتەوە و “دۆرین ریسین” وەزیری پێشووی ناوخۆی بە پەرلەمان ناساند. “دۆرین ریسین” لەم پێوەندەدا ڕایگەیاندووە: دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیران هەوڵێکی لەناکاو بووە و هەوڵ دەدات کە درێژە بە پڕۆژەی پەیوەست بوون بە یەکێتی ئۆرووپا و چاکسازی لە کەرتی ئابووری مۆڵداوی بدات.