فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی دوو کاسبکار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە خۆرەم ئاوا
یەکشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۱   |  12-02-2023

ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی ڕێبەندان، دوو کاسبکاری خەڵکی شاری کامیاران بە ناوەکانی پاکزاد محەممەدی، تەمەن ٣۶ ساڵ و شێرزاد ئەحمەدی، تەمەن ٣٧ ساڵ، کە لە جادەی خۆڕەم‌ ئاوا و لە ئۆتۆمۆبیلێکدا بوون، پاش ڕاوەدوونانیان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ کراوە و دواتر کۆنترۆڵی ئۆتۆمۆبیلەکەیان لەدەست داوە، بەم هۆیەشەوە ئۆتۆمۆبێلەکەیان چووتە ژێر بارهەڵگرێکی گەورە و ئەو دوو کەسە گیانیان لەدەست داوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم “بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ” تەقەی ڕاستەوخۆیان لە ئۆتۆمۆبیلی ئەو دوو هاووڵاتییە کردووە. شایانی باسە، پاش ئەو ڕووداوە، سەرجەم کەلوپەل و کەرەستەی تاکەکەسیی ئەو دوو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی پشتە بوون بەتایبەت مۆبایلەکانیان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.