نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، زیاتر لە ١٢ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی “ئەمیر زەندی” خەڵکی شاری سنە تێپەڕبووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئە ڕاپۆرتە، “ئەمیر زەندی”، ٢٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سنە، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی مانگی ڕێبەندانەوە، لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، بدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ دڵنیا بوونەوەی لە دۆخ و شوێنی ڕۆڵەکەیان، هیچ ئاکامێکی نەبووە.