بانگ کرانی چوار کەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی مەریوان
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندان، چوار کەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی مەریوان، بە ناوەکانی “سەیوان سلێمانی، ئارام محەممەدی، ئارام قادری و تەحسین مستەفایی”، بە مەبەستی دوایین داکۆکی کردن لە خۆیان، لە لایەن لقی ١ی لێپرسینەوەی دادسەرای ئەمشارە بانگ کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “سەیوان سلێمانی، تەحسین مستەفایی، ئارام محەممەدی و ئارام قادری”، ڕۆژی ٢٦ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوون.