فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی مانگرتنی کرێکارانی کانگای مس لە سیرجان
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، کرێکارانی کانگای “مس”ی درخشان هەڵکەوتوو لە تەخت گونبەدی سیرجان لە پارێزگای کرمان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، سەرلەنوێ دەستیاندایە کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام لەئاست نەدران و لە خوارەوەبوونی ڕێژەی حەقدەستەکانیان و پەرداخت نەکرانی حەقی بیمەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.