کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی کرمان
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی مانگی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی کرمان وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی کرمان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم رێکخراوەیە و وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “تا مافەکانمان وەرنەگرین دەست لە کۆبوونەوە هەڵناگرین”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.