فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیانییەی ئێعتڕازی خوێندکارانی زانکۆی حەکیم سەبزەواری
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیکەی ٥٠٠ خوێندکاری زانکۆی “حەکیم سەبزەواری”، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بەیانییەکی ئێعتڕازی، لە ئاست دوورخرانەوەی “حەسەن باقری نیا” ماموستای ئەم زانکۆیە، ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەم هەوڵەیان بە نادادپەروەری و نایاسایی لە قەڵەم داوە.

“حەسەن باقری نیا”، ئەندامی دەستەی زانستی زانکۆی حەکیم سەبزەواری، بەهۆی پشتیوانی لە خوێندکاران و ڕەخنەگرتن لە دەرکرانی ئەحکامی زیندان بۆ خوێندکاران، لەسەر کارەکەی دوورخراوەتەوە. لەبەشێک لەم بەیانییەدا هاتووە: “دوورخرانەوەی ماموستا حەسەن باقری نیا، ئەندامی دەستەی زانستی بواری زانستی پەروەردە و دەروونناسی زانکۆی حەکیم سەبزەواری و موعەلیمی هێژا، نایاسایی و بەدوور لەهەر چەشنە ئەخلاقێکی کۆمەڵایەتییە.” ئێمە واژۆکارانی ئەم بەیانییە وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆمان لە ئاست ئەم کردەوە نادادپەروەرانەیە، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی دوورخرانەوەی ماموستا “حەسەن باقری نیا”ن.