بەردەوامی ئازاد کردنی هاووڵاتییان لە زیندان
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، لەدرێژەی ئازادکرانی هاووڵاتییان لە شارەکانی ئێران، ٨ هاووڵاتی لە زیندانەکانی ئێوین، رەجایی شاری کەرەج و ئیلام ئازاد بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “محەممەد ڕەسووڵوف”، دەرهێنەری ئێرانی، “ئەکبەر نەعیمی” هەڵسووڕاوی ئازەربایجانی، “مستەفا عەبدی” دەروێشی گونابادی، “فرووغ تەقی پوور” بەندکراوی سیاسی، “مریەم محەممەدی و ئەسرین دەرکالە” هەڵسووڕاوی بواری مافی ژنان، “خەدیجە مێهدی پوور” بەندکراوی سیاسی و “نەسرۆڵڵا لەشنی”، ڕۆژی یەکشەممە لە زیندان ئازاد بوون.