فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە لە ئاوایی ئەویهەنگ
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە سایتی کۆمەڵە گەیشتووە ، کۆمەڵێک لە دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ئاوایی ئەویهەنگ، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە، هەستان بە ئەنجامدانی چالاکی بەرینی تەبلیغاتی.

هەواڵی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە ئەم چالاکییە لە ڕێگەی بڵاوکرنەوەی تراکتی تەبلیغاتی و پلاکارد بە ناوەڕۆکی “پیرۆزبێت ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە”، “بژی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران”، “بژی دەسەڵاتی شۆڕایی”، “بژی ئازادی، بەرابەری، حکومەتی کرێکاری” و چەندین تراکتی دیکە، لە ئاستی بەرین لەم ئاواییە بەڕێوەچووە.