گاردیەن: کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ئاسمانی و دەریاییەوە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ڕووسیە دەنێرێت
سێشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۱   |  14-02-2023
گۆڤاری گاردیەنی بریتانیا ئاشکرای کردووە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی کەشتی و هێڵی ئاسمانییەوە جۆرە نوێیەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی پێشکەوتوو و دوورمەودا بە قاچاخ دەگەیەنێتە ڕووسیە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی گاردیەن، لانیکەم ۱٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوای چاوپێکەوتنی تایبەتی لە لایەن ئەفسەران و تەکنیکارانی ڕووسیا لە تاران لە مانگی نوامبەر، ڕادەستی هێزی دەریایی ڤێلادیمێر پوتین کراوە.
بەپێی نووسینی گاردیەن لێژنەیەکی ۱۰ کەسی ڕووسیە ٦ فڕۆکەی بێسەرنشینی “موهاجر ٦”یان هەڵبژاردووە کە مەودای نزیکەی ٢٠٠ کم و لە ژێر هەر باڵێکدا دوو مووشەک هەڵدەگرێت.هەروەها ئەوان ۱۲ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “شاهێد ۱۹۱” و “شاهێد ۱۲۹”یان هەڵبژاردووە کە هەمان توانای لێدانی ئاسمان بە زەوی هەیە.