فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سێ هاووڵاتیی بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی نەغەدە ئازاد بوون
چوارشەممە ۲۶-۱۱-۱۴۰۱   |  15-02-2023

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سینا دەشمیر” تەمەن ١٩ ساڵ، “قادر محەممەدپوور” تەمەن ٣٥ ساڵ و “موحسن قادری” تەمەن ٢٩ ساڵ ، خەڵکی گوندی ” گەزگەسک” سەر بە شاری پیرانشار، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی، لە زیندانی نەغەدە ئازاد بوون.
ئەو سێ هاووڵاتییە لەو ماوەیەدا، لە گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان، بێبەری کرابوون.
شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتیانە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، بەبی هیچ هۆکاریک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، کرابوون.