فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

٨ کەس لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون
چوارشەممە ۲۶-۱۱-۱۴۰۱   |  15-02-2023

لە درێژەی جێبەجێ کردنی بەرینی بڕیاری حۆکمی ئیعدام لە زیندانەکانی ڕژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی، ٨ بەندکراوی دیکە لە زیندانەکانی کەرەج، ورمێ و ئەراک لەسێدارە دران.

بە پێی ڕاپۆرتەکان سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ‌ شەمە ٢٥ی ڕێبەندان، حوکمی سێ زیندانی کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان و کوشتن بە ئیعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێ کرا. هەروەها ٣ هاوڵاتی دیکە لە زیندانی ئەراک بە تۆمەتی مادەی هۆشبەرەوە لەسێدارە دراون. هەر لەم پەیوەندەدا بڕیاری لەسێدارەدانی دوو زیندانی دیکە بە ناوەکانی میلاد جاجویی خانیک و محەمەدعەلی ئەختەری کەهلان لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کراوە. 

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خاوەنی ژمارەی پێوانەیی جێبەجێ‌کردنی حوکمی لەسێدارەدانە لە جیهاندا و تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، لانیکەم ٣١٤ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون.

ڕێکخراوی “لێبوردنی نێودەوڵەتی” پێشتر لە ڕاپۆرتێکی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٧ تا ئێستا، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی لە جیهاندا ئەنجام داوە.