فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێبەری نوێی ئەلقاعیدە لە ئێرانە
چوارشەممە ۲۶-۱۱-۱۴۰۱   |  15-02-2023

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاندووە کە ڕێبەری نوێی گرووپی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە لە ئێران داڵدە دراوە.
سەرەڕای ئەوەی کە شەش مانگ لە کوژرانی “ئەیمەن ئەلزەهاوی”، ڕێبەری پێشووی گرووپی تێرۆیستیی ئەلقاعیدە لەلایەن ئەمریکا و لە وڵاتی ئەفغانستان تێپەڕیوە، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێبەری نوێی ئەو گرووپە تێرۆریستییە بە ناوی “سەیف ئەلعەدل” لە ئێران و لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە داڵدە دراوە.
“ئەیمەن ئەلزەهاوی”، ڕێبەری پێشووتری گرووپی تێرۆریستیی ئەلقاعیدە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ کوژرا.