ئازادی هەڵسووڕاوێکی کرێکاری خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە
پێنجشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۱   |  16-02-2023
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، ئەمجەد ساعدی، هەڵسووڕاوی کریکاری و مەدەنی خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد بوو.
ئەم هەڵسووڕاوە کە لە نەخۆشی هەرسکردن ئازار دەچێژێ، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی دەرمانی، پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.
شایانی باسە کە ئەمجەد ساعدی ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتگنەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، کرابوو.