ئازادی زیندانیەکی سیاسی لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد
پێنجشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۱   |  16-02-2023
سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی و خەڵکی قوچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی شەوی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان کە ماوەی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی سەپێندراو بەسەریدا لە بەندیخانەی مەشهەد تێ دەپەڕاند،لە بەندیخانەی وەکیل ئابادی مەشهەد ئازاد بوو.
سەکینە پەروانە تەمەن ٣٢ ساڵ، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین تاران ڕاگیرابوو.
سەکینە پەروانە لەوکاتەوە دەستبەسەر کراوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان، سنە، تاران، بەندیخانەی ئێڤین و قەرچەکی وەرامین و قوچان ڕاگیراوە و لەو ماوەیەدا چەندین جار مانی لەخواردن گرتووە.