ڕفاندنی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری دێولان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
پێنجشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۱   |  16-02-2023
ڕۆژی چوارشەممە، ٢۶ی ڕێبەندان دوو هاووڵاتیی ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی گوندی “قڕوچیا”ی سەر بە شاری دێولان، بە ناوەکانی موسلیم حوسێن پەناهی و برازایەکەی پژمان حوسێن پەناهی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ڕفێندراون.
هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە لە گوندی “قوڕوچیا”ی شاری دێولان و ئەو دوو کەسەیان ڕفاندووە.تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری ڕفاندنی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕوون نییە و هەروەها هیچ زانیارییەکی ورد و دروستیش لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.