فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کانگای “کروم” لە کرمان
هەینی ۲۸-۱۱-۱۴۰۱   |  17-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کانگای “کروم” لە شارستانی ئەرزوئیە لە پارێزگای کرمان، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەی ٢٠٠ کەس لە کرێکارانی ئەم ناوەندە لە ناڕەزایەتیی بە “ئاستی لەخوارەوەی حەقدەستەکانیان، بەکردەوە دەرنەهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان و هەروەها بارودۆخی دژواری کاریان”، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە.