فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی ورمێ
هەینی ۲۸-۱۱-۱۴۰۱   |  17-02-2023

بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی “نجوومی مۆرادی” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئێعدام کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەڵماس بە ناوی نجوومی مۆرادی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر، بەتاوانی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.