بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاوکات لەگەڵ بەرێوەچوونی “کۆبوونەوەی ئەمنییەتی مۆنیخ”، ڕۆژی هەینی ٢٨ی ڕێبەندان، کرێکاران و کارمەندانی فڕۆکەخانەکانی مۆنیخ، فڕانکفۆرت، بێرلین و چەندین شاری دیکەی ئاڵمان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم مانگرتنە لەسەر بانگەوازی یەکێتیی کرێکاری “وردی” بەمەبەستی بردنەسەرێی حەقدەستەکان بەڕێوەچووە و بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندراونەتەوە. شایانی باسە، ئەم مانگرتنە لە زومرەی ئەو مانگرتنانەی حەفتەی ڕابردووە کە کاریگەری لەسەر ئابووری وڵاتانی، فەڕانسە، بریتانیا و ئیسپانیا داناوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی فڕۆکەخانەکانی “ئای دی وی”، نزیکەی ٢٩٥ هەزار موسافیر و ٢ هەزار و ٣٤٠ گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی، “برێمێن، دۆرتمۆند، فرانکفۆرت، هامبورگ، هانووفێر، مۆنیخ، لایپزیک و ئێشتوتگارت” کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەم مانگرتنە.