بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی داخوازییە لانیکەمەکان بە دەستپێشخەری و هەوڵی بیست ڕێکخراوی سەربەخۆی سینفی و مەدەنی لەپێناو لێک نزیکبوونەوەی هێزەکانی کار و زەحمەت پێویستە بە هەنگاوێکی گرینگ هەڵسەنگێندرێ. ئەم بەیاننامەیە بەتایبەت لەدوای ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دژبە گرانی و فەلاکەت و زەبروزەنگ و دیکتاتۆری و بۆ لەگۆڕنانی حکوومەتی ئیسلامیی سەرمایە ڕاپەڕیون، کردەوەیەکی گونجاو و جێگەی پشتیوانییە. لە جەرگەی ئەم گۆڕانکارییانەدا، تا ئەو جێیەی بە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لەوانە بزووتنەوەی کرێکاری، بزووتنەوەی ڕزگاریی ژن و بزووتنەوەی لاوان بۆ ئازادی و بەرابەری و ڕزگاری لە زوڵم و ستەمی چینایەتی دەگەڕێتەوە، ئەم بەیاننامەیە پێویستە هەنگاوێکی گرینگ بۆ شکڵ دان بە یەکگرتوویی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بە حیساب بێت. ئەم بەیاننامەیە لە بارودۆخی ئێستادا ئاسۆیەکی ڕوون دەخاتە بەردەم ئەم بزووتنەوانە بۆ کۆتایی هێنان بەم ژیانە فەلاکەتبار و دژەئینسانییە.
لە بارودۆخێکدا کە بزووتنەوەی ئازادیخوازی و بەرابەری تەڵەبی بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی هەنگاوێکی گرینگی هەڵگرتووە و کێشمەکێش لە نێوان ئاڵتێرناتیڤەکانی ڕاست و چەپ، لەنێوان بزووتنەوەی لێک دوژمنی چینایەتی بۆ پێکهێنانی داهاتووی دوای کۆماری ئیسلامی ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر دەبێتەوە و ڕەوتە بۆرژوازییەکان بە هەموو ئیمکاناتەوە بۆ زەوتکردنی شۆڕشی خەڵک بە قازانجی ئامانجی دژەشۆڕشیان لەهیچ کردەوەیەکی دژە خەڵکی دەریغ ناکەن، بڵاوبوونەوەی ئەم بەیاننامەیە کردەوەیەکی بەجێ و کاریگەرە بەرانبەر بە پلاتفۆرم و بەیاننامەی ڕەوتە بۆرژواکان. کردەوەیەکی بەرپرسانە کە بۆ یەکگرتوویی و هاوپشتیی خەباتکارانە لە نێوان بزووتنەوە ئازادیخوازەکان، دژبە پێکهاتنی هەرجۆرە دەسەڵاتێکی دەوڵەتی لەسەر سەری خەڵکەوە تەئکید دەکات.
شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان بەدەر لە هەر تێبینییەک کە لەسەر ئەم بەیاننامەیە هەیبێت، لە بارودۆخی ئێستادا بە هەنگاوێکی گرینگی هەڵدەسەنگێنێت لەپێناو یەکگرتنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی و بەرابەری و بەهێزکردنی بزووتنەوەی چینایەتیی کرێکاران و زەحمەتکێشان بەرانبەر بە کۆماری ئیسلامی و بە وڵامێکی مەحکەمی دەزانێت بە ئاڵتێرناتیڤەکانی بورژوازی و پشتیوانیی لێدەکات و بۆ تەقویەت و پێشخستنی تێدەکۆشێت.
لە هەمان حاڵدا پێویستە تەئکید بکرێت کە ئەم بەیاننامەیە و داخوازییە لانیکەمەکان، تەنها لەڕێگەی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامی و نیزامی چینایەتی دەسەڵاتدار و بەرپاکردنی دەسەڵاتی شۆرایی کرێکاران و زەحمەتکێشان دێتە دی و پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ هێنانە مەیدانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی و بەرابەری تەڵەبی بۆ کۆتایی هێنان بە تەمەنی نگریسی کۆماری ئیسلامی و وەدیهێنانی ناوەرۆکی ئەم بەیاننامەیە. داوا لە هەموو ڕێکخراو و بزووتنەوە پێشڕەو و ئازادیخوازەکان، ڕێکخراوەکانی لاوانی مەحەلات، ڕێکخراوەکانی پێشڕەوی ژنان و خوێندکاران دەکەین کە لەم بەیاننامەیە پشتیوانی بکەن، پەیوەستی بن و بۆ وەدیهێنانی تێبکۆشن.
بڕووخێ ڕژیمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، بژی سۆسیالیسم
پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ بەرابەر لەگەڵ ١٦ی فێوریەی ٢٠٢٣
واژۆکان: ئیتحادی فەداییانی کۆمۆنیست، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حێکمەتیست، سازمانی راهی کاریگەر، سازمانی فەداییان(ئەقەلییەت) و هەستەی ئەقەلییەت