فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی قەتاری شاریی ئەهواز
یەکشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۱   |  19-02-2023

کۆمەڵێک لە کرێکارانی پڕۆژەی قەتاری شاریی ئەهواز، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی بڕی ١٨ مانگ لە حەقدەستەکانیان و هەروەها نەدرانی جەژنانەی ٢ سالیان، لە بەرامبەر فەرمانداری ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.

بەوتەی کرێکارانی ناڕازی، شیرکەتی پەیمانکاری “کەیسۆن” کە خاوەنکاری ئەوانە، دوایین حەقدەستی ئەوانی لە مانگی ڕێبەندان لە دوو قۆناغ بە بڕی پێنج ملیۆن تمەن پەرداخت کردووە و دەڵێن: سەرەڕای ئەوەیکە کەمتر لە یەک مانگ ماوە بۆ سەری ساڵی نوێ، باقی حەقدەستە دواخراوەکانیان پەرداخت نەکراوە. جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی قەتاری شاریی ئەهواز لە ساڵی ٩٧وە ڕاگیراوە و لەئەنجامیدا ٥٠٠ کرێکار لەسەر کارەکانیان دەرکراون و لە ئێستادا، تەنیا ١١٣ کەس بۆ پاراستنی دەمودەزگاکانی ئەم ناوەندە ماونەتەوە.