بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ژیلا هوژەبری”، چالاکی بواری مافی ژنان و خەڵکی شاری مەریوان کە هاوینی ئەمساڵ لە شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیم، بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ڕابردوودا ژیلا هوژەبری، چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن دادگای ڕژیم لە شاری بۆکان بە تۆمەتی “هاوکاری و ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان “، سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. جێگەی ئاماژەیە، ژیلا هوژەبری، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ و لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان دەستبەسەر و پاش قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترابوویەوە. شایانی باسە، ناوبراو پاش مانگێک ڕاگیران لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ، گواسترایەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە و دواتریش بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی، ئازاد کرابوو.