کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی ڕستن و چنینی یەزد
دوشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۱   |  20-02-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کرێکارانی کارخانەی ڕستن و چنینی یەزد، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی کارخانەی ڕستن و چنینی یەزد، لەئاست دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها وەڵام نەدانەوەی خاوەنکار بە خواستەکانیان، لەشوێنی کارەکەیان کۆبوونەتەوە و ڕایانگەیاندووە، هەتا کاتێک کە کێشەکانیان چارەسەر نەکرێ، ناچنەوە سەرکارەکانیان.