کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی کرمان
دوشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۱   |  20-02-2023
لەدرێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی کرمان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی ئەمشارە و وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “ئەم توێژە خانەنشینە، بارودۆخی خراپە”، “میرهاشمی موسەوی، خەجاڵەت خەجاڵەت”، “ڕەزمەندەگانی دوێنی، ستەم لێکراوانی ئەمڕۆ” و چەندین دووشمی دیکە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.