بەهەزاران هاووڵاتیی ئیسرائیلی ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەممە، لە ناڕەزایەتیی بە گەڵاڵەی چاکسازی لە نیزامی دادپەروەری کە بەوتەی ئەوان هەڕەشەیە بۆ سەر دێمۆکڕاسی لەم وڵاتە، لە ئۆرشەلیم هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
هاوکات لەگەڵ ئەم خۆپیشاندانە، نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەس لە خوێندکاران و مۆعەلیمان لەشاری تێلاڤیڤ لە ئێعتڕاز بەم گەڵاڵەیە هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان ئەنجام دا. جێگەی ئاماژەیە، دەوڵەتی ئیسرائیل گەڵاڵەی پێداچوونەوە بە سەر سیستمی دادپەروەری ڕادەستی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کردووە و لە ئەگەری دەنگ پێدان بەم گەڵاڵەیە، پەرلەمان دەتوانێ بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای ئیسرائیل هەڵوەشێنێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندەران ئەم هەوڵە بە ئاڕاستەی لەناو چوونی سەربەخۆیی دادپەروەری و لاوازکردنی ڕۆڵی ناوەندەکانی یاسایی لە ئیسرائیل دەزانن.