لە ورمێ ژنێکی لاو بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
سێشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۱   |  21-02-2023
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە سایتی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان ژنێکی لاو بە ناوی مەعریفەت کەریمی ٢٩ ساڵان و دایکی منداڵێکی پێنج ساڵان و خەڵکی گوندی «حەبسەشە»ی شاری سەڵماس و دانیشتووی ورمێ بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە.
پێویستە بوترێ کە مەعریفەت کەریمی دوای ئەوەی کە دژ بە هاوسەرگیریی دووهەمی هاوسەرەکەی وەستاوەتەوە، کەوتووەتە بەر لێدانی هاوسەرەکەی و خنکێنراوە. دوابەدوای تۆمارکردنی داوای یاسایی لە لایەن بنەماڵەی مەعریفەت، هاوسەرەکەی دەستبەسەر کراوە.