ئازادی یەکێک لە دەستبەسەرکراونی مانگی خەزەڵوەری ٩٨
چوارشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۱   |  22-02-2023
ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ ڕەشەمە هاووڵاتییەک بە ناوی حوسێن خێری، تەمەن ٣٤ ساڵ و دانیشتووی شاری کرماشان، سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە ساڵێکە سزای لەسێدارەدانی هەڵوەشاوەتەوە، لە بەندیخانەی ڕەجاییشاری کەرەج ئازاد بوو.
ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای تاران سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، دواتر ئەو سزایە لەلایەن دیوانی باڵاوە هەڵوەشایەوە.
حسێن خێری، خەڵکی شاری نوورابادی سەر بە پارێزگای لوڕستان و دانیشتووی شاری کرماشانە. ئەو هاووڵاتییە لە مانگی پووشپەڕی سالی ٩٨، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری تاران دەستبەسەر کرا و لەو کاتەوە تاکوو کاتی ئازادبوونی، بەردەوام لە زینداندا بووە.