ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندان ناوەندیی ئیلام
هەینی ۰۵-۱۲-۱۴۰۱   |  24-02-2023
سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوی “محەممەد ڕەسووڵ چەولەکی”، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی شاری ئیلام جێبەجێ کرا.
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەممە، سزای سێدارەی “محەممەد ڕەسووڵ چەولەکی” تەمەن ٢٠ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی ڕژیم لە شاری ئیلام جێبەجێ کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە لایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.