کەمکردنەوەی ئاستی حەقدەستی کرێکارانی شارەداریی سنە
هەینی ۰۵-۱۲-۱۴۰۱   |  24-02-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، عەلی ئەسغەری، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بەشی شارەداریی سنە، لە چالاکیەکی ئارەزوومەندانە و دژە کرێکاریدا، حەقدەستی کرێکارانی ئەم ناوەندەی کەمکردەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە کارەدانەوەی بەم دۆخەی ئێستا و لە ماوەی دوو مانگدا، حەقدەستی سەرجەم کرێکارانی بە بڕی ٢ ملیۆن تمەن کەمکردووەتەوە. واتە لە ٨ ملیۆنەوە بۆ ٦ ملیۆن تمەن.