بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ناسکێ ئیسماعیلی”، بەندکراوی خەڵکی شاری سەردەشت پاش تێپەڕکردنی نزیک بە ١٣ مانگ لە سزای بەندکرانەکەی، بە پێبەندی ئێلیکترۆنیەوە ئازاد بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەشەممە، ناسکێ ئیسماعیلی، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەرەدشت، سەرەڕای ئەوەی کە ٦ مانگ لە ماوەی سزای بەندکردنەکەی مابوو، بەپێبەندی ئەلیکترۆنییەوە ئازاد بوو. ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ و لە لایەن دەزگای دادی ڕژیم بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە گرووپی تێرۆریستی داعش”، سزای ١٩ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگەی ئاماژەیە، “ناسکێ ئیسماعیلی” زستانی ساڵی ڕابردوو دوای ئەوەیکە لە سنووری سەردەشت خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.