فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەگەری لەسێدارەدانی بەندکراوێک و هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی سنە
شەممە ۰۶-۱۲-۱۴۰۱   |  25-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەندکراوێک بە ناوی “سەعید ئەرجومەندی”، کە بە تۆمەتی [کوشتنی بەئەنقەست] سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو و بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوویەوە، لەسەر ڕەزایەت و لێبوردنی بنەماڵەی قوربانییەکە، سزاکەی هەڵوەشایەوە. هەروەه بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “حەمید ڕەحیمی” خەڵکی دێهگۆلان که بە تۆمەتی [کوشتنی بەئقەست] سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی شاری سنە گواستراوەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکی دێهگولان بە ناوی “حەمید ڕەحیمی”، بە مەبەستی جێبەجێبکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی شاری سنە گواسترایەوە. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “سەعید ئەرجومەندی”، خەڵکی لوڕستان لەسەر ڕەزایەت و لێبوردنی بنەماڵەی قوربانییەکە، لە سێدارە ڕزگاری بوو و سزاکەی هەڵوەشایەوە.