خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی لە ساڵڕۆژی هێرشی ڕووسییە بۆ سەر ئۆکڕاین
شەممە ۰۶-۱۲-۱۴۰۱   |  25-02-2023
هەواڵنێرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە له ساڵڕۆژی هێرشی ڕووسیە بۆسەر ئۆکڕاین، هاووڵاتییانی ئۆکڕاینی لە شاری “بێرلین” پێتەختی ئاڵمان، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له دژی ڕووسیە خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خۆپیشاندەران وه‌ك دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی بە به‌رده‌وامی جه‌نگ، له ساڵیادی هێرشی ڕووسیە بۆ سه‌ر ئۆكڕاین، له مۆزه‌خانه‌یه‌كی ئاڵمان تانكێكی كۆنی تێكشكاوی ڕووسیەیان هێنایه به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له شاری بێرلین. هاوکات له شاری ئامێستردام پایتەختی وڵاتی هۆڵەند، بە سەدان کەس خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و پشتیوانی خۆیان بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌ربڕی.