برینداربوونی دوو کرێکاری رێکخراوی ئاگرکوژێنەوە لە تاران
یەکشەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۱   |  26-02-2023
لەئەنجامی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار و دابین نەکردنی کەرەستەی ئیمەنی، دوو کرێکاری رێکخراوی ئاگرکوژێنەوە لە شاری تاران، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر، بەسەختی برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە پاساژێک لە شەقامی ناسر خوسرۆی تاران، دوو کرێکاری رێکخراوی ئاگرکوژێنەوە، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر، بەسەختی برینداربوون. جێگەی ئاماژەیە، ئێران لەبواری ڕەچاوکردنی ئەمنییەتی شوێنی کار لە پلەی ١٠٢ی جیهان دایە کە خوارترین پلەیە لەناو وڵاتانی جیهان دا.