دوازدە چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشوو بەناوەکانی، “لەیلا حسێن زادە، کەیوان سەمیمی، سەعید شیرزاد، نێرگز محەممەدی، عالیە مۆتەلێب زادە، هەستی ئەمیری، ئارەش گەنجی، محەممەد حەبیبی، ئاتێنا دائێمی، باربۆد گۆلشیری، ئیسماعیل بەخشی و پەرەستوو فرووهەر” لەڕێگەی واژۆ کردنی بەیانێیەک، خوازیاری ئازاد کرانی “کەسرا نووری” دەروێشی گونابادی لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز بوون.
لەبەشێک لەم بەیانییەدا هاتوو: “زیاتر لە ١٠ ساڵە کە کەسرا نووری لە زیندان ڕاگیراوە و سەرکوت دەکرێ. بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەم دواییانەی ناوەندی دادپەروەری، کەسرا نووری دەبێ ئازاد بکرێ، بەڵام بەهۆی هێنانەوەی بیانوو پێش بە ئازاد کرانی ناوبراو گیراوە.” ئێمە واژۆکارانی ئەم بەیانییە وێڕای مەحکووم کردنی ئەم نادادپەروەرییە، خوازیاری ئازادکرانی خێرای کەسرا نووری لە زیندانین.