کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە ئەهواز
یەکشەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۱   |  26-02-2023
کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی ئەهواز، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەممە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی لەرێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی “دەست لە سوورییە هەڵگرە، لە بیری ئێمەدا بە”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشەو گرفتەکانیان و هەروەها جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.