ڕاگەیاندنی هەڵسووڕاوانی کرێکاری شۆرایی لە تاران – سنە – کامیاران
“مەنشووری داخوازیی لانیکەمی ڕێکخراوە سینفی و مەدەنییە سەربەخۆکانی ئێران” لەلایەن ئێمەوە بەجیدی پشتیوانیی لێ دەکرێت
لەم دوایانەدا و بە دەستپێشخەریی ژمارەیەک لە ناوەند و ڕێکخراوە سینفی و مەدەنییەکان، “مەنشووری داخوازیی لانیکەمی ڕێکخراوە سینفی و مەدەنییە سەربەخۆکانی ئێران” ڕوو بە کۆمەڵگا بڵاوبووەوە. ئەم مەنشوورە هەڵگری گەلێک خاڵی گرینگە کە حاسڵی زیاتر لە چل ساڵ خەباتی بەردەوام و لێبڕاوانەی ڕێکخراوە سینفییەکان و هەڵسووڕاوانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی و مرۆڤە ئازادیخواز و بەرابەری تەڵەبەکانە، کە لەماوەی ئەم ساڵانەدا بە سازماندانی مانگرتنی گەورەی کرێکاری و خەباتی جەماوەری بەتایبەت لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، بە تەحەمولی ڕەنجی زیندان و هەموو جۆرە سەختی و بێبەشییەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن دەسەڵاتەوە کۆتا نەهاتوون و هەروا ئاڵای دیفاع لە مافی کرێکاران و ژنان و خەڵکی ژێر ستەم و ئینسانییەتیان شەکاوە ڕاگرتووە.
خاڵی بەرچاو و جێگای ستایشی ئەم مەنشوورە پێکهێنانی هەمگەرایی لەناو بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە پێشڕەوەکان لەوانە کرێکاران، خانەنشینان، ژنان و خوێندکاراندایە. ئەم مەنشوورە بە هێنانەگۆڕی ئەو داخوازییانەی کە هەڵگری مافە سەرتایی و ئینسانییەکانی بەشێکی بەرین لە کۆمەڵگەیە توانیویەتی سەرەنجەکان بەرەوخۆی ڕاکێشێت و هەمدڵی و پشتیوانیی بەرچاو لەم ماوە کۆرتەدا بەدەست بێنێت.
مەنشووری داخوازییە لانیکەمەکان سەرەڕای هەر ڕەخنە و تێبینییەک، دەتوانێ و دەبێ ببێتە بەردی بناغە و سەنگەرێک بۆ لێک نزیکبوونەوە و یەکگرتوویی هێزە چەپ و پێشکەوتنخوازەکانی کۆمەڵگە بەرانبەر بە ڕاستی کۆنەپەرست و لایەنگری ڕۆژاوا کە لەماوەی مانگەکانی ڕابردوودا دوای ئاخێزی خەرمانانی ١٤٠١ وەک تەرمی پرتووکاوی لە گۆڕستانەوە ڕاستەوەبوو، لە کۆنە ساواکیی جەنایەتکارەوە بگرە تا شازادەی فریوکاریان بیر لە تەقسیمی دەسەڵات لەسەر سەری خەڵکەوە دەکەنەوە و لەڕێگەی زلهێزەکانی سەرمایەداری و ئەنواعی میدیای کۆنەپەرستەوە لە هەوڵی پاراستنی وەزعیەتی مەوجود و سیستمی دژەئینسانی و سەرمایەسالار و کۆیلەتی موزدی دان.
بەم ئیعتبارە ئێمە هەڵسووڕاوانی کرێکاری شۆرایی لە شارەکانی تاران، سنە و کامیاران وێڕای پشتیوانی لەم مەنشوورە، بە سەهمی خۆمان بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی تێدەکۆشین و لە هەموو کرێکاران و زەحمەتکێشان و ئەوانەی وا دڵیان بۆ ئازادی و یەکسانی لێ دەدات داوا دەکەین کە لەم مەنشوورە پشتیوانی بکەن.
هەڵسووڕاوانی کرێکاری شۆرایی
لە تاران – سنە – کامیاران
ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی
بەیانییەی پشتوانیی ١٨ ڕێکخراو و ناوەندی خوێندکاری لە مەنشووری داخوازیی لانیکەمی ڕێکخراوە سینفی و مەدەنیەکانی ئێران!
مەنشووری داخوازیی لانیکەمی ڕێکخراوە سەربەخۆکان، مەنشووری خواستەکانی ئێمەشە!
شەوی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ مەنشووری داخوازیی لانیکەمی ٢٠ ڕێکخراوی سەربەخۆی سینفی و مەدەنیی ئێران بڵاو بووەوە کە لە ١٢ بەند داخوازی و لێکدانەوەیەک سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای کۆمەڵگە پێکهاتبوو.
ئێمە ناوەند و ڕێکخراوە سیاسی و خەباتکارەکان کە لە جەریانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، بەم شۆڕشە پەیوەست بووین، تەنیا ڕێگای مافی پێشێلکراوی خەڵکی ئێران سەرکەوتنی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” دەزانین و وەدیهاتنی بەند بە بەندی ئەم مەنشوورە بە تەنیا ڕێگای وەدیهاتنی ژیانێکی ئازاد، شاد، مورەفە و بەرابەر و دەسەڵاتێکی سێکۆلاری دەزانین کە تێیدا بەشداریی ڕاستەوخۆی خەڵک لە ئیدارەی کۆمەڵگەدا مانای هەبێت.
ئێمە ناوەند و ڕێکخراوەکان هەروەها خوازیاری پەیوەستبوونی هەموو کۆمەڵگەیەن بە داخوازییەکانی ئەم مەنشوورە و ڕایدەگەیەنین کە هەرجۆرە هەوڵ و کردەوەیەکی سیاسی لە ئێران بە لەبەرچاوگرتنی جیددی ئەم مەنشوورە مەشرووعیەت و مەقبووڵیەتی سیاسیی هەیە. داوا لە نوێنەرانی سیاسی و سینفی لە هەموو ئاستەکاندا دەکەین کە بایەخ بەم داخوازییە لانیکەمانە بدەن و بیکەنە سەرلەوحەی کرداری داهاتووی شۆڕشمان.
لە هەموو خەڵک و نوێنەرانی سینفی و مەدەنی لە بزووتنەوەکاندا داواکارین کە بە هەشتەگی “مەنشووری داخوازیی لانیکەم” لەئاستی سەرانسەریدا پشتوانی لەم مەنشوورە بکەن و ڕێگای شۆڕش بە یەکگرتوویی واقعی و گشتی لەدەوری داخوازییە ئینسانییەکانی کۆمەڵگە هەموار بکەن.
لیستی ئەوەڵی پشتیوانی لە مەنشووری داخوازییە لانیکەمەکان:
ڕێکخراوی ئیتحادی پزیشکان
ئیتحادی جەوانانی مەحەلاتی ئێران (اجما)
کۆمیتەی سەراسەریی خوێندکارانی کوردستان
ڕێکخراوی خوێندکارانی شۆڕشگێڕی ئێران
کۆمەڵێک لە چالاکانی خوێندکاریی زانکۆی تەربیەت مودەرس
ناوەندی ئیتحادی زانکۆی سەنعەتی ئیسفەهان
ناوەندی خوێندکارانی ئازادیخوازی زانکۆی خارەزمی
کۆمەڵێک لە چالاکان و خوێندکارانی زانکۆی فەنیی کچانەی سنە
کۆمەڵێک لە چالاکان و خوێندکارانی زانکۆی یەزدان پەنای کوردستان
کۆمەڵێک لە چالاکان و خوێندکارانی زانکۆی کوردستان
کۆمەڵێک لە چالاکانی زانکۆی جوندی شاپور
گرووپی کچانی ئافتابی ورمێ
گرووپی ژنان و لاوانی شۆڕشگێڕی تارانسەر
خوێندکارانی زانکۆی نۆشیروانی بابۆل
کۆمەڵێک لە چالاکان و خوێندکارانی زانکۆی بەهەشتی
ناوەندی ئیتحادی خوێندکارانی ئۆستانی تاران
ناوەندی بزووتنەوەی خوێندکاری زانکۆی شاری قۆدس
ناوەندی ئازادیخوازانی زانکۆی تاران شۆمال