گیانلەدەستدانی هاوڵاتیەکی خەلکی دیلۆران بە هۆی تەقینەوەی مین
سێشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۱   |  28-02-2023
ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمە بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە شاری دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، هاووڵاتییەکی ئەو شارەی بریندار بووە و دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە. ئەمە دووەمین هاووڵاتییە کە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لە پارێزگای ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست داوە.
ناوی ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا نەزانراوە، بەڵام دەوترێت ناوبراو لە کۆچەرییەکانی شاری دێلۆڕان بووە و پاش ئەو ڕووداوە، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.