خۆکوژی ژنێک لە شاری شنۆ
سێشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۱   |  28-02-2023
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمە، ژنێک بە ناوی بەیان ئەحمەدزادە خەڵکی شاری شنۆ، دوای هەوڵی خۆکوشتن، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته ، لە ماوەی ٢ حەوتووی ڕابردوودا بەیان ئەحمەدزادە به هۆی کێشە و گیروگرفتەوە پاش هەوڵدان بۆ خۆکوشتن چووەتە کۆما و له یەکێک له نەخۆشخانەکانی شاری شنۆ گیانی لەدەستدا.
پێویستە بگوترێ کە ڕۆژی ٣ی خەرمانی ئەمساڵ ئاریا جانیگوڵی کوڕی ١٦ ساڵانی بەیان ئەحمەدزادە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوو.