فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تەنیا لە ڕۆژی چوارشەمەدا هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر ۲٦ قوتابخانە
پێنجشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۱   |  02-03-2023

لە درێژەی ژەهراوی کردنی زنجیرەیی قوتابیان لە ئێران، بەپێی ئەو ئامارانەی کە لە لایەن گرووپەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاو کراوەتەوە، ڕۆژی چوارشە ۱۰ی ڕەشەمە، هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر لانیکەم ۲٦ قوتابخانە. 

ئەو شارانەی کە لە ڕۆژی چوارشەمە هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر قوتابخانەکانیان بریتی بوون لە تاران، ئەردەبیل، شاهین‌ شەهر، کەرەج، و کرماشان. ئەمە لە حاڵێک‌دایە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ئاماری ژەهراوی بووان هیچ وردەکارییەکی نەخستووەتە ڕوو. 

شەهریار حەیدەری ئەندامی کۆمسیۆنی ئەمنییەتی نەتەویی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ڕژیم ڕۆژی چوارشەمە وتی: “تا ئێستا نزیکەی ۹۰۰ قوتابی لە پارێزگا جیاوازەکانی وڵات ژەهراوی بوون و ئەمڕۆ ئەم ئامارەمان لە شوێنێکی متمانە پێکراوەوە پێگەیشتووە”.

لە دوایین کاردانەوەدا ناوەندی پیشەیی مامۆستایان ڕۆژی چوارشەمە لەسەر ئەم بابەتە لە ڕاگەیەندراوێک‌دا وتی: “گریمانەی بەهێز ئەوەیە وەرگرتنەوەی دەستکەوتەکانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ڕێگەی دروست کردنی ترسی کۆمەڵایەتی لە ناو قوتابیان و بنەماڵەکانیانە”.