گیانلەدەستدانی زیندانیەک بە هۆی شەر و ئالۆزی نیوان بەندکراوان لە زیندانی کرمانشا
پێنجشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۱   |  02-03-2023
ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەشەممە مەجید شاوەیسی، تەمەن ٣٠ ساڵ کە لەکاتی شەڕ و تێکەهەڵچوونی نێوان بەندکراوانی بەندیخانەی دیزڵاوای کرمانشا بە چەقۆ بریندارکرابوو، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەم شەڕ و تێکهەڵچوونانەدا لە نێوان بەندکراوان، مەجید شاوەیسی بەهۆی برینداربوونی بە چەقۆ لە بەشی چەپی سینگ و دڵی و سەختی برینەکانی گیانی لەدەست داوە.
مەجید شاوەیسی لەم دواییانەدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی دیزڵاوای کرمانشا گواسترابووەوە.