فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی کاتی هاووڵاتیەکی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام بە دانانی بارمتە
پێنجشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۱   |  02-03-2023

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، محەممەد زەینی‌وەند، ‌هاووڵاتیی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی ماهپارە ئازاد بوو.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە، ٢٢ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتی بە ناڕەوونیی چارەنووسی خۆی لە زیندانی ماهپارە مانی لە خواردن گرتبوو.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیشیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.

شایانی باسە کە تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.