بە بارمتەگرتنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە پیرانشار
شەممە ۱۳-۱۲-۱۴۰۱   |  04-03-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ڕژیم لە شاری پیرانشار، هاووڵاتییەکیان لە جیاتی براکەی بە بارمتە گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
بەپیی ئەم ڕاپۆرتە، “فەرەیدوون نەبی”، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی پیرانشار لەجیاتی براکەی بە ناوی “فەردین نەبی”، ١٢٦ ڕۆژە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەمشارەوە بە بارمتە گیراوە. شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیاندووە، تاکاتێک کە فەریدوون خۆی ڕادەست نەکات، کوڕەکەیان ئازاد ناکرێ.