فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی لە کیشنائۆ پایتەختی مۆڵداوی
شەممە ۱۳-۱۲-۱۴۰۱   |  04-03-2023

بەهەزاران کەس لە نەیارانی دەوڵەتی مۆڵداوی لە شاری “کیشنائۆ” پایتەختی ئەم وڵاتە، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم خۆپیشاندانە کە لە لایەن پارتی “شۆر” ڕێکخراوە، لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی تێچووی پسوولەکانی گاز و بەشداری کردنی دەوڵەت لە شەڕی ئۆکڕاین بەڕێوەچووە. خۆپیشاندەران بە هەڵدانی ئاڵای مۆڵداوی و وتنەوەی “مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر”، خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی “مایا ساندۆ” سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بوون. شایانی باسە، ئەم خۆپیشاندانە بۆ دووهەمین حەفتەی بەردەوام لەم وڵاتە بەڕێوەچووە.