فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی بنەماڵەی خوێندکاران لە بەرامبەر بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان و ئەردەبیل
شەممە ۱۳-۱۲-۱۴۰۱   |  04-03-2023

ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی خۆێندکاران لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان و ئەردەبیل کە لەم دواییانە ژەهراوی کرابوون، لە بەرامبەر بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لەمشارانە، دەستیاندایە کۆبوونەوی ناڕەزایەتیی.

بنەماڵەی خوێندکاران لە شاری تاران بە کۆبوونەوەی لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕژیم لە مەنتەقەکانی پێنج و هەشتی ئەمشارە،  لەڕێگەی وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “ڕۆڵەکانیان کوشتین، ئاخوندیان لەجێگە دانان” و “مەرگ و نەمان بۆ دەسەڵاتی منداڵ کوژ”، لە ئاست ژەهراوی بوونی بەردەوامی منداڵەکانیان لە خوێندنگاکان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بەم کێشەیە بوون. هەروەها بنەماڵەی خوێندکاران لە شاری ئیسفەهان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ئەمشارە و وتنەوەی درووشمی “ئەسیدپاشی و مەسموومییەت، هەر دوو یەک جنایەت”، لە ئاست ژەهراوی کردنی ڕۆڵەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی. هاوکات بنەماڵەی خوێندکاران لە ئەردەبیل بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئیدارەی گشتی پەروەردە و بارهێنانی ئەمشارە، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان لەئاست ژەهراوی بوونی منداڵەکانیان بوون.