بەپێی ڕاپۆرتەکان، “عادڵ نەدیمی”، خەڵکی شاری کامیاران و خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاریی ئاوەدانکاری زانکۆی شاری کورد، لە شاری تاران دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە ٢ ساڵ زیندان و ٢٠ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عادڵ نەدیمی، خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن دادگای ڕژیم لە تاران بە تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە ویلایەتی فەقێ” و “سووکایەتی کردن بە یاساکانی کۆماری ئیسلامی”، بە ٢ ساڵ زیندان و ٢٠ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانبار، لە شەقام موژدەی شاری تاران و نزیک بە گۆڕەپانی قودس دەستبەسەر کراوە و دوای ماوەیەک لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە هاوکات لەگەڵ ئەشکەنجەی دڕندانەی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، بۆ بەندیخانەی فەشافوویە گواستراوەتەوە و ئێستا لەم زیندانە ڕاگیراوە.